,

گوشارەکانی حەراسەت و بەسیجی زانکۆی کوردستان بۆ سەر خوێندکاران

گوشارەکانی حەراسەت و بەسیجی زانکۆی کوردستان بۆ سەر خوێندکاران

گوشارەکانی حەراسەت و بەسیجی زانکۆی کوردستان بۆ سەر خوێندکاران

هێزە لیباس شەخسییەکانی حەراسەت و بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لە پێوەندی لەگەڵ پرسی حیجابدا گوشاریان خستووەتە سەر خوێندکارانی کچی ئەم زانکۆیە.
بەپێی زانیارییەکان، لە بەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی کۆلێژەکان و خەوتنگەی کچانی ئەم زانکۆیە، چەند کەس وەکوو حیجاببان جێگیر کراون و هەڕەشە لەو کچانە دەکەن کە حیجابی دڵخوازی ڕێژیمیان ڕەچاو نەکردووە.
هێزەکانی ڕێژیم هۆشدارییان بەم خوێندکارانە داوە کە لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی حیجابی دڵخوازی ئەواندا، دۆسییەی ئینزیباتییان بۆ دەکەنەوە و لە خوێندن بێبەشیان دەکەن.
گوشارەکانی رێژیم بۆ سەر کچان و ژنان بە مەبەستی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بە شێوازی جیاواز بەردەوامە و لەم ڕاستایەدا ڕێژیم بە تەرخانکردنی بوودجەی میلیاردی، هەوڵ بۆ سەپاندنی ئەم پرسە بەسەر ژنان و کچاندا دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *