,

کۆچی دوایی باوکی ئەندامێکی بەڕێوەبەریی یەکەیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە مەهاباد

کۆچی دوایی باوکی ئەندامێکی بەڕێوەبەریی یەکەیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە مەهاباد

کۆچی دوایی باوکی ئەندامێکی بەڕێوەبەریی یەکەیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە مەهاباد

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کاک حوسێن سۆهرابی، خەڵکی گوندی یاڵاوێ سەر بە ناوچەی مەحاڵی مەهاباد و باوکی پیشمەرگەیەکی کوردستان و ئەندامیی یەکەیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە، کۆچی دوایی کرد.

کاک حوسێن کوڕی باباغای یاڵاوێ، برای شەهید حەسەنی سۆهرابی و ئامۆزای شەهیدان برایم و عەلی و فەتاح و ئەنوەری سۆهرابی بوو کوڕێکی ناوبراو بە ناوی فارووق سۆهرابی پێشمەرگەی کوردستانە و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

کاک حوسێن لە ساڵی ٦٥ـەوە هەتا ٦٧ و بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگەی کوردستان بووە و دواتر لە ڕیزی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبدا سازماندراوە.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٨دا لەلایەن رێژیمەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکرات بۆ ماوەی ٦ مانگ لە زیندانی ورمێ دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکرێ.

کاک حوسێن کەسێکی جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی مەهاباد و ناوچەی مەحاڵ بووە و زۆربەی کات پشتیوانی خەڵکی کەمداهات و چەوساوەی ناوچەکە بووە.

تەرمی کاک حوسێن  کاک حوسێن لە نێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەی موکریان لە خانەقای شەمسی بورهان بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

Tags

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *