خەڵکی بەهەڵوێستی کوردستان!
کۆڕ و کۆمەڵی کوردەواری!
٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوو ساڵ بەسەر شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بە دەستی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە تاران تێپەڕ دەبێ. ئەم جینایەتە وەک قەتڵە حکومەتییەکانی پێشوو بەسەر تاراندا تێنەپەڕی و هەر زوو خەڵکی وەزاڵەهاتووی ناوچە جیاجیاکانی ئیران و کوردستان یەکگرتووانە خاوەنداریەتییان لەم ڕۆلە بێتاوانەی گەلی کورد کرد و ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلانی ئێران بە ویست و داخوازی سەردەم، پاش زیاتر لە چوار دەیە حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی سەری هەڵدا کە ڕیشەی لە مافخوازییەکی بنەڕەتی ئەو گەل و نەتەوانەدا هەبوو.
نەتەوەی کورد لە هەموو چین و توێژەکان بە لاوان، ژنان، خوێندکاران، مامۆستایان و کرێکاران بە دروشمگەلی نەتەوەیی و مۆدێڕن کە پێداگرییان لە ڕاماڵینی داگیرکەر و تێپەڕین لە قۆناغی داگیرکاری دەکرد، سەروەرییەکی نەتەوەیی گەورەیان تۆمار کرد کە لە بیرەوەری نەوەی نوێدا وەک هەرەوەزێکی هاوبەش و یەکگرتوو بە بەرزی دەمێنیتەوە.
بزووتنەوەی “ژینا” بە دروشمی سەرەکیی “ژن، ژیان، ئازادی” هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی و وانە و دەسکەوتی نوێ بوون کە نابێت لەبیریان بکەین:
١ـ لە کاتێکدا کە دەسەڵاتی زاڵ لە تارانەوە سیستماتیک لە هەوڵی سڕینەوەی تایبەتمەندیی نەتەوەییدایە، بزووتنەوەی ژینا ئەو دەرفەتەی خوڵقاندووە کە جارێکی دیکە نەتەوەکانی ئێران بە هاودەنگی و هاوخەباتی خۆیان پرسەکانیان بهێننە گۆڕێ و خەبات بکەن بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان، کە بەداخەوە لەناو ڕیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنیشدا کەم نەبوون ئەو لایەنە غەیرە کوردانەی کە بە عەقڵییەتی پاوانخوازانە دەجووڵانەوە و جاڕی دووبەرەکی و لێکترازانی هاودەنگییان دەدا و ڕوانینیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ پرسی نەتەوەکان هەر وەک یەک بوو.
٢ـ خۆڕسکبوون و خۆماڵیبوون و پشتئەستووربوونی بزووتنەوەکە بە هێزی جەماوەر، ئەو چەکە بوو کە کۆماری ئیسلامی لێی دەترسا، هەر بۆیەش هەوڵی دەدا بە پڕوپاگەندەی درۆیین خەباتی نەتەوەی کورد بە وڵاتانی بێگانەوە بلکێنێت کە ئەمەش ئەسڵ و ئەساسی نەبووە و نییە.
٣ـ ئاشنابوونی جیلێکی نوێ لە لاوانی کۆمەڵگا بە نێوەڕۆکی کۆماری ئیسلامی و تێگەیشتنیان سەبارەت بە زەوتکرانی ماف و ئازادییەکانیان و ئاوێتەبوونیان لەگەڵ ڕۆحی نەتەوەییی سەردەم، دەرفەتێکی نوێی خوڵقاندووە بۆ ڕاماڵینی داگیرکەر.
٤ـ بەرچاوبوونی دروشمی نەتەوەیی و شوناسخوازانە کە ڕێشەیان لە هەناوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورددا بوو، پێمان دەڵێت کە کۆمەڵگای کوردی داگیرکاریی هزری ڕەت کردۆتەوە و لە پێشوو شوناسخوازترن.
٥ـ پێشەنگایەتی توێژی ژنان و بەرچاوبوونی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” توانی دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی ئیسلامیی ئێران وەلەرزە بخات و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بهێنێتە سەرخەت و دەرفەتی بەشداریی سیاسی زیاتر بۆ ژنان دابین بکات.
٦ــ شكستی ڕەفتاری تاکڕەوانەی هەندێک لایەن و کەوتنە پاڵ بازنەیەکی چەقبەستووتر و چاونەزێرتر لە کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت پرسی کورد لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، وێڕای هەموو زیانەکانی بەڵام تێگەیشتن و بایەخی نوێ لە پرسی نەتەوەیی دروست کرد، ئەویش سزای گەل و چوونەسەرەوەی باجی لادان لە پرەنسیپە نەتەوەیییەکان بوو لە نێو کۆمەڵگای کوردی.
٧ــ دەسەڵاتی هەڕۆڵی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە جاران نێوەڕۆکی پووشاڵی خۆی دەرخست و هێزی جەماوەر سەلماندی کە دەتوانێت قەڵای زۆرداری تاران هەڵتەکێنێ و زەبروزەنگ کاریگەریی لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی و ویست و داخوازییەکانیان نییە.
٨ـ خاوەنداریەتی کۆمەڵگا لە حیزبە کوردییەکان بەتایبەت حیزبی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان چ پاش مووشەکباران و چ لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا ڕەوایی و بەردەوامیی لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگانە چەندهێندە کرد.
٩ـ پێشەنگایەتی بنەماڵەی شەهیدان لە بەردەوامیی و گڕوتین بەخشین بە خەبات و بزووتنەوەکە شایانی ڕێزە و ئەرکی هەموو لایەک قورستر دەکات کە ڕێبوارێکی بەئەمەگی ڕێبازی ڕزگاریخوازیی ڕۆڵەکانیان بین و خەونی شەهیدەکانیان وەدی بێنین.
١٠ـــ دروستبوونی بەستێنێکی نوێی خەباتی جەماوەری و بەرهەڵستیی مەدەنی کە لە درێژەی بزووتنەوەی ژینادا و لە شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بەشێوەی هەرەوەزیی بایکۆت خۆی نیشان دا.
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
لەسەر یەک ئەزموون و وانە و دەسکەوتەکانی ئەم بزووتنەوەیە پاش دوو سال دەکرێ هاندەر بن بۆ بەردەوامیمان لە خەبات تا ڕاماڵینی داگیرکەر و ئەمەش بە بەشداریی هەمەلایەنەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و پشتئەستوور بە جموجووڵە خۆماڵییەکان دەکرێت.

ئێمە ڕێکخراوە جەماوەری و مافپارێزەکانی کوردستان لە دووهەمین ساڵیادی راپەڕینی پڕشکۆی ژینادا، سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان دادەنەوێنین و پشتیوانیی خۆمان لە بانگەوازی حیزبی دێموکرات و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان دووپات دەکەینەوە و داواکارین هەموو لایەک لەم ڕۆژەدا بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان “نا”یەکی دیکە بە کۆماری ئیسلامی بڵێنەوە و درێژە بە بزووتنەوەی حەقخوازانەی خۆتان بدەن.
وەڵامێک بنووسە